نه‌خۆشی مەترسیداری "كه‌ڕووه ره‌شه" له سلێمانی ده‌ركه‌وت
پزیشكێكی پسپۆڕی هه‌ناوی رایگه‌یاند كه یه‌كه‌م نه‌خۆشی كه‌ڕووه ره‌شه له سلێمانی ده‌ركه‌وت كه ماكێكی پیسی نه‌خۆشی كۆرۆنایه و له ئێستادا له هندستان هه‌زارانی په‌ك خستووه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د. زانیار ئاغال پزیشكێكی پسپۆڕی هه‌ناوی له شاری سلێمانی رایگه‌یاند كه "له كاتێكدا جێگا له چاودێری وورد و نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا به هه‌زار ئه‌م لاو ئه‌ولا ده‌ست ده‌كه‌وێت، له نه‌خۆشخانه هه‌ناوییه‌كانی دیكه‌ش جێگه نه‌ماوه له‌به‌ر ئه‌و هێرشه‌ی سك چوون و ڕشانه‌وه‌یه‌ی تووشی شاره‌كه‌م بووه له ئه‌نجامی خواردنی پیس و زۆرخۆری ڕۆژانی جه‌ژن".
د. زانیار ئاغال له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه كه "زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كانی ئه‌م دوواییه كه‌سی به‌ته‌مه‌نن كه قوربانی چوونه مزگه‌وت بوون له كاتی مانگی ره‌مه‌زان و ڕۆژانی جه‌ژن و به‌شێكی دیكه‌یان له كوڕ و كچی گه‌نجی خۆیانه‌وه گرتوویانه كه بێ گوێدان و به تۆپه‌ڵ كۆ ده‌بوونه‌وه له كافتریاكان له شه‌وانی ره‌مه‌زان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌شێكیشیان هی چوونه ته‌عزییه و كۆبوونه‌وه‌ی حزبی و كه‌رنه‌ڤاڵ و سینه‌ما و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی عه‌شایریین كه ئه‌م ساڵ له هه‌موو ساڵێ زیاتر كراوه له كاتێكدا جیهان هه‌مووی تازه خه‌ریكن تێكه‌ڵاوی سنووردار ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه پاش كوتانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی خۆیان".
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت: "دوێنێ نه‌خۆشێكی به ته‌مه‌نم بۆ هات كه كۆرۆنای به قورسی گرتووه و هه‌ر دوو منداڵه‌كه‌ی و هاوسه‌ریشی به خه‌ستی گرتوویانه و وه‌كو خۆی ده‌یووت دكتۆر چیم لێ ده‌كه‌یت هیچ كه‌سمان هێزمان نییه ئه‌وی تر خزمه‌ت بكات. یه‌كه‌م نه‌خۆشی (كه‌ڕووه ره‌شه)ش ده‌ركه‌وت له سلێمانی كه ماكێكی پیسی نه‌خۆشی كۆرۆنایه و له ئێستادا له هندستان هه‌زارانی په‌ك خستووه".
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش هێرش سه‌ید سه‌لیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند كه "حاڵه‌تی توشبوون به كه‌ڕووه ره‌شه له سلێمانی تۆماركراوه".
هێرش سه‌ید سه‌لیم ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی توشبوون له‌و كه‌سانه بوون كه توشی كۆرۆنا بوون و ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 60 ساڵه‌وه بووه و به‌رگری له‌شیان لاوازبووه".
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه "نه‌خۆشه‌كان چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه"
تێبينيێك بنێرە: