ئێران مانۆڕی شەڕی ئەلەکترۆنی بەڕێوەدەبات

(0) / ایران


May 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

مانۆڕی هاوبەشی "قەڵغانی ئاسمانی ١٤٠٠" بە ئامادەبوونی یەکە ستراتیژییەکانی شەڕی ئەلەکترۆنی هێزەکانی ئەرتەشی ئێران بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پێوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ئەم هێزە مانۆڕی شەڕی ئەلەکترۆنی لە ژێر ناوی  "قەڵغانی ئاسمانی ١٤٠٠" بەڕێوەدەبات.
ئەم مانۆڕە زۆربەی ناوچەکانی ئێران دەگرێتەوە و لە ناوچەی گشتیی ئەسفەهان بەڕێوەدەچێت.
مانۆڕەکە بۆ بەرزکردنەوەی توانای شەڕی ئەلەکترۆنی هێزەکانی ئەرتەشی ئێران بەڕێوەدەچێت.