سەرکونسوڵی ئێران لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دیداری کرد

(0) / کردستان


May 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرکونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵ لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کردووە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێوەندیی دوولایەنە و پرسە هاوبەشەکان گفتوگۆیان کردووە.
هیچ وردەکارییەک لە سەر ئەم دیدارە و ناوەڕۆکی وتەکان بڵاونەکراوەتەوە.