ئامادەیی ئەندامانی بەرجام بۆ پەلەکردن لە دانوستانەکانی ڤیەننا

(0) / جهان


May 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی شاندی ڕووسیا لە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام لە کۆتایی دانیشتنی ئەمڕۆ سێ شەممەی کۆمیسیۆنی هاوبەش ڕایگەیاند: بەشداربووان ئامادەیی خۆیانیان بۆ بەکار هێنانی هەموو هەوڵ و تەقەلایەک لە مەڕ چارەسەری کێشەکانی تر و تەواو کردنی خێرای دانوستانەکان دەربڕی.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میخاییل ئۆلیانۆف باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە جێگیرکراوەکانی ڤیەننا لە پەیامێکی توویتری دا هیوادار بوو کە خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ڤیەننا دواهەمین خولی وتووێژەکان بۆ بووژاندنەوەی بەرجام بێت.
خولی پێنجەمی دانوستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی گرووپی١+٤ و ئێران لە ڤیەننا دەستی پێکرد.
 دەسکەوتی هاوبەشی هێزە جیهانییەکان لە دانوستانەکانی ڕابردوو نیشان دەدات پێشکەوتنێکی بەرچاو کراوە کە بووژانەوەی بەرجام و لابردنی گەمارۆکانی ئێران دەردەخات