سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: زیاتر لە  571 ملیار دینار داهاتی پارێزگای سلێمانی گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت

(0) / کردستان


May 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی 4 مانگی رابردوودا بڕی زیاتر لە  571 ملیار دینار داهاتی پارێزگای سلێمانی گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان  راگەیاند،  تەنها لە مانگی 1ی ئەمساڵدا 161 ملیار دیناری داهاتی پارێزگای سلێمانی بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕێندراوەتەوە، هەروەها لە مانگی دووشدا هەمان بڕە پارە کەدەکاتە 161 ملیار دینار داهاتی پارێزگای سلێمانی بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕێندراوەتەوە.
وتیشی، لە مانگی سێی ئەمساڵیشدا 133 ملیار و زیاتر لە 400 ملیۆن دینار داهاتی سلێمانی گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم، هەروەها لەمانگی چواریشدا داهاتی پارێزگای سلێمانی کە  116 ملیار دینار بووە بەهەمان شێوە گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم.
بەپێی وتەی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لەماوەی 4 مانگی رابردوودا زیاتر لە 571 ملیار و 400 ملیۆن دینار داهاتی پارێزگای سلێمانی بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم گەڕێندراوەتەوە.
کامەران کەریم