لە دەربەندیخان ٤ ڕاوچی دەستگیر کران
لەسنوری قەزای دەربەندیخان لەلایەن پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان و باوەخۆشێن ٤ ڕاوچی دەستگیرکران .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بەش و بنکەی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان و باوەخۆشێن بە هاوبەشی دەرچوون بۆ سەر دەریاچەی دەربەندیخان بە ئامانجی ڕێگریکردن لە راوکردنی ماسی دەستگیر کردنی سەرپێچیکاران ، دوای چاودێریکردن و پشکنینی دەریاچەکە ، توانیان ٤ ڕاوچی دەستگیر بکەن .
هەروەها توانرا دەست بگرن بەسەر ٣ تۆڕی ڕاوی ماسی، ٢ بەلەم ، ٤ صەوڵی بەلەم ، ٣ ماسی ڕاوکراو ، هەروەها چەندین ماسی زیندوو لە تۆڕەکان لێکرانەوەو خرانەوە ناو دەریاچەکە .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: