ئاسایشی شارەزوور سزادانی ٢ تۆمەتباری ڕاگەیاند
(0)
بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر ئاسایشی شارەزوور سزادانی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەڕاگەیەنراوێکی ئاسایشی شارەزوور کەوێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە: به شه‌ونخونی هێزه‌كانمان و هاوكاری خه‌ڵكانی دڵسۆزی ناوچه‌كه‌مان و له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور، بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كانه‌وه ، له ماوه‌كانی ڕابردوودا دوو تۆمه‌تبار له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران .
ڕونیشکراوەتەوە، دواتر په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌یان بۆ كرایه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به فه‌رمانی به‌رێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور ڕه‌وانه‌ی دادگای كه‌تنی هه‌ڵه‌بجه كران به مه‌به‌ستی دادگايیكردنیان، به پێی مادده‌ی (30) یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كان هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه سزای یاسایيان بۆ ده‌رچوو به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه؛
ناوی تۆمه‌تبار ته‌مه‌ن ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه سزا و غه‌رامه
1 _(ش. م . ع ) تەمەن 43 ساڵ كورد /ئیرانی (1) یه‌ك ساڵ سزا به زیندانیكردن .
2 _ (و .م .ح ) تەمەن 24 ساڵ عەرەب / سوری (1)یه‌ك ساڵ سزا به زیندانیكردن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: