دوایین هەڵوێستی ڕافائێل گروسی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران

(0) / جهان


May 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دوایین هەڵوێستی ئەم رێکخراوەی لە سەر بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تایبەت بەرزبوونەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم خستەڕوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕافائێل گروسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز نیگەرانی خۆی لە ئاڵۆزتربوونی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ڕاگەیاند.
وتیشی: ئەوەی کە وڵاتێک دەتوانێت لە ئاستی 60 لەسەد کاری پیتاندنی یۆرانیۆم بکات بابەتێکی زۆر جددیە.
بانگەشەی ئەوەشی کرد کە بە تەنیا ئەو وڵاتانەی کە ویستی بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمیان هەیە کاری پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئاستی 60 لەسەد دەکەن و پیتاندن لە ئاستی بازرگانی بە تەنیا دوو بۆ سێ لەسەدە.
 گروسی، بوونی بەرنامەی ئەتۆمی و گەشەپێدانی ئەو بەرنامەیەی بە مافی کۆماری ئیسلامی ئێران زانی و هاوکات وتیشی، بەڵام ئاستێک هەیە کە دەبێ چاودێری بکرێت.