دوو کەسایەتی دیاری ئێرانی لە نێو براوەکانی فیستیڤاڵی گەلاوێژ

(0) / فرهنگی


May 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

 جێگری سەرۆکی بنکەی ڕوناکبیری و ئەدەبی گەلاوێژ خەڵاتەکانی بیست و چوارەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ ئاشکرا دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تەلعەت تاهر جێگری سەرۆکی بنکەی ڕوناکبیری و ئەدەبی گەلاوێژ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ شارپرێس، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بۆ ئەمساڵ خەڵاتی ڕۆشنگەریی شەهید عەبدولخالق مەعروف دەدرێتە دکتۆر بەختیار سەجادی کە لە سنەوە بەشداری فێستیڤالی ئەمساڵی کردووە.
ئاشکراشی کرد، بیرمەندی ئێرانی دکتۆر ڕەزا ئەسڵانی براوەی خەڵاتی کوردستانە بۆ ئەمساڵ.
تەلعەت تاهر وتیشی بێجگە لەو خەڵاتانە، فێستیڤاڵ خەڵاتی براوەی شعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە بۆ بەرهەمە بەشداربووەکان دابەش دابەش دەکات.
ساڵانە بنکەی ڕوناکبیری و ئەدەبی گەلاوێژ فێستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ بوارەکانی شعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە سازدەکات، ماوەی دوو ڕۆژە بیست و چوارەمین فێستیڤاڵ لە ژێر دیوشمی دیالۆگی لابردنی ماسکەکان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.