شەهرام نازری بە ”ئاوازی دۆست” دەگەڕێتەوە

(0) / فرهنگی


May 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

شەهرام نازری هونەرمەندی نەتەوەیی و گۆرانی بێژی بەتەمەنی مۆسیقای ڕەسەنی ئێرانی کۆنسێرتێکی ئۆنلاین بەڕێوە دەبات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم کۆنسێرتە کە بە ناونیشانی”ئاوازی دۆست”ە ڕۆژی هەینی ۷ی جۆزەردان کاژێر ۲۱:٠٠ لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی(لنز ایرانسل)ە وە بە شێوازی ڕاستەو خۆ بڵاو دەبێتەوە.
هەواڵی ئەم کۆنسێرتە چەن ڕۆژێکە لە ناوشاردا دەنگی داوەتەوە و تابڵۆ هەڵواسراوەکانی پێتەختی ئێران مزگێنی گەڕانەوەی دووبارەی ئەم هونەرمەندە گەورەیە بۆ مەیدانی مۆسیقا دەدەن. “سێنێک بە بەرینی ئێران” دواهەمین کۆنسێرتی شەهرام نازری بوو لە تاران کە لە ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی بەڕێوە چوو.
شەهرام نازری بڕیار بوو بەفرانباری ساڵی ۱۳۹٨ی هەتاویش کۆنسێرتێک لە ماوەی ۳ شەودا لە تاران بەڕێوە ببات کە بۆ ڕێزگرتن لە کوژراوانی ڕووداوە ئاسمانییەکەی ئێران-ئۆکراین هەڵیوەشاندەوە.ئێستا پاش ساڵێک و چەن مانگ لەگەڵ لایەنگرانی دا دیدارێکی تازە پێکدەهێنێت.