لە هەڵەبجە ٧٠٠ کەس ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتوە

(0) / کردستان


May 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی تەندروستی هەڵەبجە ژەمی دووه‌مى ڤاکسینی كۆرۆنای وەرگرت و رایگەیاند: ئامارەکان ڕوو لەهەڵکشانە و تووشبوونیش لەبەرزبونەوەدایە، تائێستاش لەهەڵەبجە ٧٠٠ کەس ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتوە.

بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە، د. شاناز نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە وتی ،  لەهەڵەبجە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام لەبڵاوبونەوەدایە، ئامارەکان ڕوو لەهەڵکشانە، حاڵەتی تووشبوونیش لەبەرزبونەوەدایە و تائێستاش ٧٠٠ کەس ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتوە.

ناوبراو  وتیشی،  ئێستا لەنەخۆشخانەی وەفا ٩ نەخۆش داخڵکراون‌ و ٧ کەسیش لەژێر ئامێری ئۆکسجیندان‌ و ٢ نەخۆشیش لەژێر چاودێری ورددان.

کامەران کەریم