بەرێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بۆ زایەڵە : 11 مەتر و نیو ئاستی ئاو لەبەنداوی دەربەندیخان دابەزیوە

(0) / گفتگو


May 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان  ڕایگەیاند، ئەوكارانەی گرنگ بوون بۆ سەلامەتی بەنداوی دەربەندیخان لەكاتی خۆیدا جێبەجی كراون و هەندێك لە بودجەكە حكومەتی  عێراق دابینی كردبوو خۆیان سەرپەرشتیان كردووە،هەندێكی دیكەی بودجە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دابین كردبوو .
ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان لە وتوویژی  لەگەڵ پەیامنیری  زایەلە ڕایگەیاند، لەمانگی 3 وەتاوەكو ئێستا ئەو ئاوەی لەدیوی وڵاتی ئیرانەوە دێتە ئەم دیو ئاوێكی زۆر زۆر كەمە هەندێك جار هەر هیچ ئاو بەرنادرێتەوە بە ئاراستەی بەنداوی دەربەندیخان، ئەو داهاتە ئاوەی كە دێتە ناو دەریاچەكەوە تەنها  داهاتە ناوخۆیەكانن لە هەرێمی كوردستان .
وتیشی، خوارووی بەنداوی دەربەندیخان تاوەكو دەگاتە گەرمیان كەم بونەوەی ئاو لە مەودایە  پەیوەندی بەكار پێكردنی بەنداوی دەربەندیخان خەزنی ئاو لە بەنداوەكەوە هەیە، وەك بەنداوی دەربەندیخان پلانمان هەیە لە 5 مانگی داهاتوودا بەشی پێویستیەكانی خەلك لەئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەر بدەینەوە، ئەم هاوین و پایزە تێپەڕێنین بەكەمترین زەرەرو زیان بۆ هاوڵاتیانی كە كەتونەتە سەر زیی سیروان لەخوارووی بەنداوی دەربەندیخان تا ناوچەكانی گەرمیان .
بەرێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان وتیشی، بەدڵنیاییەوە لەچاو ساڵی پار 11 مەتر و نیو ئاستی ئاو لەبەنداوەكە لە ئێستادا كەمترە ، ئێمە تەركیزمان لەسەر ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیانە وەزۆر گرنگە بەلای ئێمەوە، هەروەها تەركیزمان لەسەر ئەوەیە كە باخ و بەراوی ئەوانەی كە پشتیان بە ئاوی ڕووباری سیروان بەستووە لەوشك بوون ڕزگار بكەین ،هیوادارین هاوڵاتیان هاوكارمان بن بۆئەوەی كەمترین ئاو بەكار بێنن، هەوڵ بدەن تەنها بەشی پێداویستیەكانیان ئاو بەكار بینن و زیادەڕەوی نەكەن، ئەو غەسالەی چەو لمانەی كە كەوتونەتە سەر سیروان لە راستیدا زەرەرو زیانیكی زۆریان لە سیروان داوە چونكە ئەو ئاوەی لە بەنداوی دەربەندیخان بەر دەدرێتەوە بەهۆی ئەوكێشانەی ئەو غەسالەی چەو لمانەی دروستیان كردووە وەك و پێویست ناگاتە ناوچەكانی گەرمیان هیوادارین سەرۆكی یەكە ئیداریەكانی ناوچەكە قایمقامە بەڕێزەكان ئیدارەی گەرمیان هەوڵ بدەن چارەسەری ئەو كێشانە بكەن كە گرفتن لەبەردەم ئاوی سیروان .
ڕەحمان خانی زیاتر بۆ زایەڵە دوا وتی، كارەسەرەكیەكانی ئەو كارانەی كە زۆر زۆر گرنگ بوون بۆ بەنداوەكە سەلامەتی بەنداوەكە لەكاتی خۆیدا جێبەجێمان كراون هەندێك لەبودجەكە حكومەتی عیراق دابینی كردبوو كەخۆیان سەرپەرشتی كارەكانیان كرد، وەهەندێكی دیكە لە بودجە  حكومەتی هەرێم دابینی كردبوو ، ئێستاش حكومەتی هەرێم بودجەیەكی بۆ قۆناغی دووەمی چاكسازی لە بەنداوی دەربەندیخان تەرخان كردووە، هیوادارین لە مانگی داهاتوودا بچێتە بواری  جێبەجی كردن، چونكە تەندرەكان  فرۆشراون لە پارێزگای سلێمانی چاوەڕوانی ئەوەین بۆ چ كۆمپانیایەك دەردەچێت .
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان هێمای بەوەشكرد، پێویستە دەست بەسەرچاوەكانی ئاوەوە بگرین،هەوڵ بدەین لەسەر ئاستی ناوخۆ پرۆژەكانی ئاو گرنگی پێبدەین وەحكومەتی هەرێمی كوردستانیش گرنگی زیاتر بەبواری ئاو بدات .
سازدانـی – كامـەران كەریـم