گۆڕانكاری له یاسای تاپۆكردنی خانوه زێده‌ڕۆكان ده‌كرێت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی په‌رله‌مان له‌باره‌ی گۆڕانكاری له‌یاسای تاپۆكردنی خانوه زێده‌ڕۆكان رایگه‌یاند، وه‌رگرتنی پاره له‌به‌رامبه‌ر تاپۆكردنی ئه‌و خانوانه به‌جۆرێك ده‌بێت كه یه‌كسانی و هاوسه‌نگی تێدابێت و خزمه‌تی زیاتر هاوڵاتیان بكات، هه‌روه‌ها ماوه‌ی دیاریكراو بۆ جێبه‌جێكردنی مامه‌له‌كانیان بۆ ساڵێك زیاتركراوه، كه‌پێشتر ته‌نیا چوار مانگ بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لوقمان وه‌ردی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2019 یاسای (به‌خاوه‌نكردنی ئه‌وزه‌وییانه‌ی كه‌له‌سنوری ئاره‌وانییه‌كان زێده‌رۆییان له‌سه‌ر كراوه) له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرا، به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی یاساكه له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆی كه چوارمانگ بوو، په‌رله‌مان جاریكی تر ئه‌و یاسایه هه‌موارده‌كاته‌وه و بڕیاره له‌دانیشتنی داهاتوو ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌ش سێ سه‌د هه‌زار هاوڵاتی له هه‌رێم سوود وه‌رده‌گرن و كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی شاروشارۆچكه‌كان.
وتیشی: جگه له‌و هۆكاره ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی شاره‌وانی په‌رله‌مان له‌ئه‌نجامی به‌دواداچوونمان بۆمانده‌ركه‌وت پێویسته ئه‌و یاسایه هه‌مواربكرێته‌وه به‌جۆرێك خزمه‌تی زیاتر هاوڵاتیان بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌و بڕگانه‌ی باس له‌رێژه‌ی وه‌رگرتنی پاره له‌به‌رامبه‌ر تاپۆكردنی خانوه‌كانیان ده‌كات،هه‌روه‌ها ماوه‌ی دیاریكراو بۆ جێبه‌جێكردنی مامه‌له‌كانیان بۆ ساڵێك زیاتركراوه، كه‌پێشتر ته‌نیا چوار مانگ بوو.
لوقمان وه‌ردی روونیشیكرده‌وه: پێشتر له‌یاساكه‌دا هاتبوو خاوه‌نی زه‌وی زێده‌ڕۆ له‌به‌رامبه‌ر تاپۆكردنی خانوه‌كه‌ی له قه‌زاكان 10 بۆ 15 هه‌زاردینار بۆ هه‌ر مه‌ترێك بدات، له پارێزگاكانیش 15 بۆ 30 هه‌زار دینار دیاریكرابوو، به‌ڵام نرخی زه‌وی له‌شوێنێك بۆ شوێنێكی تر ته‌نانه‌ت له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كان جیاوازی هه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌م هه‌مواركردنه رێژه‌ی ٥٪ له‌نرخی راسته‌قینه‌ی زه‌وییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر تاپۆكردن دیاریده‌كرێت، به‌مه‌ش له‌و شوێنانه‌ی نرخی زه‌وی به‌رزبێت پاره‌ی زیاتر ده‌دات، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و زه‌وییانی نرخیان نزمه پاره‌ی كه‌مترده‌دات، له‌لایه‌كی تر ئه‌و خانوانه‌ی پێش راپه‌رین له‌سه‌رده‌ستی رژێمی پێش‌و روخێندراون دواتر ئاوه‌دانكردۆته‌وه حكومه‌ت به‌وه‌رگرتنی سه‌دا دوو نرخی زوییه‌كه له‌سه‌ر یان تاپۆ ده‌كات.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی په‌رله‌مان وتیشی: به‌گویره‌ی ئه‌و یاسایه ته‌نیا ئه‌و خانوانه ده‌گرێته‌وه كه له‌سه‌ر زه‌وی زێده‌رۆ دروستكراون ده‌كه‌وێته سنوری شاره‌وانیه‌كان، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ماسته‌رپلان و نه‌خشه‌ی شاره‌وانیه‌كان بۆ نیشته‌جێبوون ته‌رخانكراون، له‌هه‌مانكات تاپۆكردنه‌كه ئه‌و خانوانه ده‌گرێته‌وه كه پێش 13/3/2018 دروستكراون، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تاپۆكردنی زه‌وییه زێده‌رۆكان ناگرێته‌وه.
تێبينيێك بنێرە: