عه‌لی عه‌ونی: یه‌كێتی شكستی ئیداره‌دانی سلێمانی ده‌خاته ئه‌ستۆی حكوومه‌ت
(0)
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێسته له هه‌ڵبژاردن نزیك ده‌بینه‌وه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه موزایه‌ده ده‌ست پێ ده‌كات، حكوومه‌ت گه‌نده‌ڵه و حكوومه‌ت خراپه و... وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان له ناو حكوومه‌ته‌كه نه‌بن، ده‌یانه‌وێ سواری ئه‌و شه‌پۆله ببن، خۆیان به سته‌ملێكراو پێشان ده‌ده‌ن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، یه‌كێتی به‌و قسه و هاتوهاواره‌ی ده‌یه‌وێ شكستی ئیداره‌دانی پارێزگای سلێمانی بخاته ئه‌ستۆی حكوومه‌ت، ده‌ستی چه‌وری خۆی به پارتی بسڕێ و فه‌شه‌لی ئیداره‌دانی زۆنه‌كه‌ی خۆی پێ بشارێته‌وه، نایانه‌وێ حكوومه‌ت یه‌كپارچه بێت و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌و زۆنه له‌ناو بچێت و بچێته سه‌ر زۆنی هه‌رێمی كوردستان.
"یه‌كێتی ده‌زانێ ئه‌گه‌ر ببێته یه‌ك هه‌رێم و ئه‌و زۆنه نه‌مێنێت و ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت له هه‌ولێر به‌سه‌ر سلێمانی بشكێت، ئه‌و قاچاخی سنوور و گه‌نده‌ڵییه له سلێمانی نامێنێت، ئێسته‌ش نزیكی هه‌ڵبژاردنین و نۆره‌ی گێچه‌ڵكردنه به حكوومه‌ت، بۆیه په‌نا بۆ ئه‌و قسه و هه‌ڵوێستانه ده‌به‌ن". عه‌لی عه‌ونی وای گوت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دووپاتی ده‌كاته‌وه، یه‌كێتی له رازیكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی فه‌شه‌لی هێناوه، ده‌یه‌وێ به‌و هاتوهاواره خۆڵ بكاته چاوی خه‌ڵكه‌كه‌ی، به‌ڵام خه‌ڵكی سلێمانی ده‌زانن ئێمه له‌و سنووره ده‌سه‌ڵاتی گواستنه‌وه‌ی پۆلیسێكمان نییه له فه‌رمانگه‌یه‌كه‌وه بۆ فه‌رمانگه‌یه‌كی تر، هه‌موو شتێك له ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه.
تێبينيێك بنێرە: