تورکیا نۆ گوندی کانی ماسی به چڕی تۆپباران دەکات
(0)
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەربەست سەبری، بەڕێوبەری ناحیەی کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدی رایگەیاند، "لە شەوی چوارشەممە له سەر پێنجشەممەوه تا ئێستا، 9 گوندی سنووره‌كه له ژێر تۆپبارانی سوپای توركیادان.
گوتیشی: به‌شێك له گوندانه به ته‌واوی چۆڵكراوون و كێشه بۆ سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گوند درووست بووه.
گوتیشی: رێگه‌ی گوندی ئۆرە، کە 24 ماڵی تێدایە به‌رده‌وام له ژێر تۆپباراندایه و خه‌ڵكی گونده‌كه كه‌وتوونه‌ته ره‌وشێكی خراپه‌وه و له هه‌وڵداین رێگه‌یه‌ك بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكی گونده‌كه بدۆزینه‌وه.
سەربەست سەبری، بەڕێوبەری ناحیەی کانی ماسی باسی له‌وه‌شكرد، تیمێکی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌یان ناردووه‌ته ناوچه‌ی "گه‌لی قومری" بۆ ئه‌وه‌ی مووشه‌كێكی نه‌ته‌قیو، پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
تێبينيێك بنێرە: