تەقینەوەی بۆمب لە کەرکووک کوژراوێکی لێکەوتەوە
(0)
بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە کەرکووک ئەفسەرێکی پۆلیس کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کاژێر 02:00ی پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە 27ی ئایار، لەنزیک دۆڵی شای لە باشووری کەرکووک بۆمبێکی چێندراو بە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیدا تەقییەوە و بەھۆیەوە ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب بەناوی ئیھان زێدان گیانی لەدەستدا و دوو پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
رائید بەسام جاسم، بەرپرسی راگەیاندنی فیرقەی 5ی پۆلیسی فیدراڵی راگەیاند "ھێزەکانمان ماوەی سێ رۆژە لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنیندان، تاوەکو ئێستا 18 بۆمبی چێندراویان پوچەڵکردووەتەوە و دەستیان بەسەر چەندین حەشارگەی داعشدا گرتووە".
بەرپرسی راگەیاندنی فیرقەی 5ی پۆلیسی فیدراڵی ئاماژە بەوە دەکات "نەقیب ئیھاب زێدان ئەندازیاری پوچەڵکردنەوەی بۆمب بووە و لەکاتی پشوودان لەگەڵ ژمارەیەک پۆلیس دانیشتوون و لەنزیکیان بۆمبەکە تەقیوەتەوە، بەو ھۆیەشەوە گیانی لە دەست داوە.
تێبينيێك بنێرە: