ئەمەریكا ئامادەیه پرۆژەیەكی گەورەی کارەبا لە هەرێم كوردستان جێبەجێ بكات

(0) / کردستان


May 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی كارەبا رایدەگەیەنێت، ئەمریكا ئامادەیە پرۆژەی كارەبا بەشێوەی قەرز لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان  لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە،  ئەمڕۆ رێكەوتی 27ی ئایار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە لیزا بۆدۆنڵی كونسوڵی بەشی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا لەكوردستان كرد.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لیزا دۆنڵی پشتگیریی وڵاتەكەی دووپات كردوەتەوە بۆ حكومەت و گەلی كوردستان و ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕیوە بۆ بەشداریكردن لەئەنجامدانی ژمارەیەك پرۆژەی گرنگی كارەبا بەشێوەی قەرز لەهەرێمی كوردستان.

وەزیری كارەبا سوپاسی كونسوڵی بەشی ئابووری كونسوڵخانەی ئەمەریكای لەكوردستان كردوو ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی بۆ پشكەشكردنی هەموو كار ئاسانی و هاوكارییەكی كۆمپانیاكانی ئەمەریكا و جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی ستراتیژیی لەناویاندا وێستگەكانی 400 كەی ڤی و ئەنجامدانی پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەرێگەی غازی بەفیڕۆچووی ناو كێڵگە نەوتەكان و گرنگی راكێشانی بۆری غاز بۆ وێستگەی 1000 مێگاواتی كارەبای كواشی لە پارێزگای دهۆك و چەندین پرۆژەی دیكە كە بۆ بونیاتنانی ژێرخانی كارەبا گرنگن.

باس لەوەشكراوە، كونسوڵی ئابووری لەكونسوڵخانەی ئەمەریكا لەكوردستان سوپاسی وەزیری كارەبا و وەزارەتە پەیوەندارەكانی دیكەی پلاندانان و دارایی كردوو گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی پێدانی قەرز و جێبەجێكردنی پرۆژەكان كرا.