پارەی پێویست بۆ مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران گەیشتووە وەزارەتی دارایی

(0) / اقتصادی


May 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەوتەی سەرچاوەیەك پارەی تەواو بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئایار گەیشتە وەزارەتی دارایی و ئابووری و لە رۆژانی داهاتووش مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران گەیشتووە وەزارەتی دارایی و كێشەكە چارەسەر كراوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: لە رۆژانی داهاتوودا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.

حكومەتی هەرێم بەڵێنیدابوو هەموو 30 رۆژ جارێك موچە دابەشبكات، بەڵام بۆ مانگی ئایار دابەشكردنی موچە دواكەوت و ئەوەش مشتومڕێكی زۆری لە نێوان بەرپرسان و پەرلەمانتارانی پارتی و یەكێتی هێنایە ئاراوە و یەكتریان بە هۆكاری دواكەوتنەكە تۆمەتبار دەكرد.