حکومەتی هەرێم بۆ نەمانی موچە داوای هاوکاری حزبەکان دەکات
(0)
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند :" ئه‌گه‌ر حزبه‌کانى به‌شدار له حکومه‌ت هاوکاربن لێبرینى موچه له‌ماوه‌یه‌کى دیارى کراودا نامێنێت".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جووتیار عادل راشیگه‌یاند:" دواکه‌وتنى مووچه‌ى ئه‌م مانگه زۆر دوا ناکه‌وێت و ره‌نگه دوو تا سێ رۆژ دوابکه‌وێت، پێشتر به پێنج رۆژ دابه‌شکراوه، ئێستا ره‌نگه حه‌وت رۆژى بوێت".
هاوکات وته‌بێژى حکومه‌ت جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامه چاکسازیه‌ى دایانناوه وه‌ک خۆى بروات له‌ماوه‌یه‌کى دیارى کراودا لێبرینى موچه نامێت، ئه‌وه‌ش پێویستى به هاوکارى هه‌ر سێ حزبه‌که‌ى به‌شدار له‌کابینه‌ى نۆیه‌م هه‌یه".
جووتیار عادل ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى ئاینده سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق.
تێبينيێك بنێرە: