وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق سەردانی بەنداوی دەربەندیخانی کرد
ئەمرۆ وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق سەردانی بەنداوی دەربەندیخانی کرد و بەڵێنی چارەسەری گرفتی بەنداوەکەی دا بودجەی پێویستی بۆ دابین بکرێت .
ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە زایەڵەی ڕاگەیاند ، ئەمڕۆ (27/5/2021 ) بەڕێز مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدیكی راوێژكاری باڵا، سەردانی بەنداوی دەربەندیخانیان كرد و لە لایەن به‌ڕێز به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم و هه‌ردو بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ودوكان و فەرمانبەرانەوە پێشوازیان لێكرا.
وتیشی، لە كۆبونەوەیەكدا به وردی گرفتی به‌نداوه‌كان و دانانی رێ و شوێنی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌م ئاوی و پلانی هاوینه‌ی ئه‌مساڵی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو ، كاریگه‌ری گرتنه‌وه‌ی ئاو له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه ،
خرایه رو.هاوكات جه‌نابی وه‌زیر باسی له گرنگی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان كرد كه ناوچه‌یه‌كی فراوانی هه‌رێم و عێراق پشتی به ئاوه‌كه‌ی به‌ستوه ، له‌و روه‌وه گڤتی دا كه بودجه‌ی پێویست بۆ ته‌واوكردنی چاكسازی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ته‌رخان بكه‌ن و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی موچه‌ی كارمه‌ندان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ڕونیشیکردەوە ، به‌رێزان بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی عێراق وبه‌رێوه‌به‌ری گشتی توێژینه‌وه‌و دیزانی وه‌زاره‌تی ئاوی عێراق و چه‌ند شاره‌زایه‌كی ئاو هاوڕێی جه‌نابی وه‌زیر بون له سه‌ردانه‌كه‌ی .
لەدوایدا بەشەجیاوازەكانی بەنداوی بەسەركردەوەو لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئامانجی سەردانەكەی بۆ میدیاكان ڕونكردەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: