بەڵێندەرانی سلێمانی: بەهۆی خەرج نەکردنی پارە توشی زیان بووین

(0) / اقتصادی


May 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڵێندەرانی سلێمانی ئاشکرایدەکەن، حكومەت پارەی پرۆژەكانیان بۆ خەرجنكات كە كە بڕەكەی زیاتر بە 3 ترلیۆن دینارە لەكاتێكدا پارەی بۆ پرۆژەی نوێ خەرجدەكات، دەشڵێن، لەئێستادا داهات زۆر زیادیكردوەو بەڵێندەرانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك گیریانخواردوە.

بەپێی  ڕاپۆرتی   زایەڵە، بەڵێندەرانی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسیان لەو گرفتانە كرد كە حكومەت بەهۆی خەرجنەكردنی پارەی پرۆژەكانیانەوە توشی كێشە بونەتەوەوەو بەشێك لەكۆمپانیاكانیش داخراون.

ڕاشیانگەیاند، لەساڵی 2014ەوە كە پرۆژەكان وەستان  كە زیاتر لە 4 هەزار پرۆژە بوون، بەڵام تائێستا زیاتر لە 2 هەزارو 500 پرۆژەیان تەواو نەكراون و پارەیەكی زۆری بەڵێندەران لەلای حكومەتەوەو نەدراون كە نزیكەی 3 ترلیۆن دینارە.

بەڵێندەرانی سلێمانی دەشڵێن،  لە ئێستادا كە نرخی نەوت بەرزبوەتەوەو داهات زیادیكردوە، حكومەت لەبری ئەوەی قەرزی 7 ساڵی رابردوو بۆ بەڵێندەران بگەڕێنێتەوە، كەچی پارەی بۆ پرۆژەی نوێ داناوە، لەكاتێكدا پارەی پرۆژە كۆنەكانی نەداوەو بەتەواو نەكراوی ماونەتەوە.

کامەران کەریم