بەردەوامیی تاوانەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان؛ وێران کردنی کڵێسایەک لە دهۆک و لەناوبردنی دارستانەکان

(0) / کردستان


May 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردومانى گوندێکى مەسیحیەکان لە سنورى قەزاى ئامێدی دەکات و کڵیسایەک وێران کردوە و هاوکات دارو درەختى ناوچە سنورییەکان دەبڕێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پێگەی "مۆڕنیگ ستار" لە زارى بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە سوپای تورکیا بۆردومانى گوندێکی مەسیحییەکانی لە گوندی میسکای سەر بە قەزاى ئامێدی کردوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، بەهۆى بۆردومانەکەوە چەند خانوویەک روخاوەو کڵێسایەکی مەسیحییەکانیش خاپۆر کردوە.
ئاماژە بەوەشکراوە بەهۆى بۆردومانەکەوە ترس و دڵەڕاوکێیان لەلای هاوڵاتیانیان دروستکردوەو بەوهۆیەوە خەڵکی گوندی میسکایان چۆڵکردوە.
بەرپرسانی حکومی لە ناوچەکە ئاماژەیان بەوە کردوە، بەهۆی تۆپبارانەکانی تورکیا لەمساڵدا 610 دۆنم زەوی و ڕووبەری سەوزایی لە پارێزگای دهۆک بە قورسی زیانیان پێگەیشتووە.
هاوکات دەسەڵاتدارانی عێراق رایانگەیاند، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 152 هەزار دۆنم دارستان لە هەرێمی کوردستانی عێراق سوتاون، بەلایەنی کەم 35٪ی ئەو وێرانکاریانە بەهۆی هێرشە ئاسمانیەکانی سوپای تورک و ئێرانەوە ڕوویانداوە.