لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی هەڵەبجە سەمونخانەیەکیان داخست

(0) / اجتماعی


May 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە سەمون خانەیەکیان داخست و ٧ شوێنی دیکەیان سزادا .
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە سەردانی ناحیەی خورماڵی کرد، لەکاتی بینینی لیژنەکەدا بەشێک لەخاوەنکارەکان شوێنەکانیان داخست، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لیژنە نەتوانێت هەموو شوێنەکان بەسەربکاتەوە
بەڵام دوای بەردەوامبون و گەڕان بەو شوێنانەی بەکراوەیی مابونەوە لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان سەمونخانەی (نورا) داخرا.
ڕونیشکراوەتەوە، بەهۆی پابەندنەبونی بەڕێنماییەکان وبەکارهێنانی سینی ژەنگاوی و ڕزیو.
حەوت شوێن سزای غەرامەی ئاڕاستە کرا 10 شوێن سزای ئاگادارکردنەوەیان بۆکرا.
دەست گیرا بەسەر بڕی 45 کیلۆ گۆشتی نەشیاو و خراپبوو و 50 کیلۆ موادی جۆراوجۆردا.
کامەران کەریم