ڕێکخراوی  هەڵوێست: فەرامۆش کردنی پارێزگای هەڵەبجە ڕاگرن

(0) / کردستان


May 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێکخراوی هەڵوێست لە پارێزگای هەڵەبجە داوادەکات چیتر فەرامۆش کردنی هەڵەبجە ڕابگیرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، لەڕاگەیەنراوێکی  ڕێکخراوی  هەڵەبجە کە وێنەیەکی  بۆ زایەڵە  نێردراوە   هاتووە : لە ساڵی 2020 دا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری هەندێک پڕۆژەى بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەرکردوە، بەڵام ئەو پرۆژانە هیچیان تائێستا نەچوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەمەش ڕوویەکی تری فەرامۆشکردن و پەراوێزخستنی پارێزگای هەڵەبجەیە، لە خوارەوە ناوى ئەو پڕۆژانە دەخەینە ڕوو:
۱- پڕۆژەى ڕێگا و پردی تووەقوت، کە چەندین ساڵە دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە داوای جێبەجێکردنی دەکەن، بۆ جاری دووەم لە مانگی دووى 2020 لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیار بۆ ئەم پڕۆژەیە دەرچوو، بەڵام تا ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
٢- پڕۆژەى ناوچەى پیشەسازى و خۆراک، ئەمیش یەکێکی تر لە پڕۆژەکانی ساڵی 2020 و تا ئێستاش نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
۳- پڕۆژەى سایلۆی هەڵەبجە، ئەم پڕۆژەیەش لە ساڵی 2020 بڕیاری جێبەجێ کردنی دراوە، بەڵام بەداخەوە تائێستا جێبەجێ نەکراوە.
٤- پڕۆژەى پرد و ڕێگای سازان، کە وا بڕیار بوو ئەم پڕۆژەیە لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە جێبەجێ بکرێت، بەڵام تائێستاش ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندی لەسەر دەرنەبڕیوە.
٥- بڕیار بوو بە بڕی (5)ملیار دینار پڕۆژە لە بواری ئاوەڕۆ و ڕێگا و بان و ئاوەدان کردنەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەم پڕۆژەیەش تائێستا جێبەجێ نەکراوە.
لەکۆتایدا ئەوەش ڕوون کراوەتەوە  ،  جێ بەجێ نەکردنی ئەم پڕۆژانە لە کاتێکدایە لە پارێزگاکانی تری کوردستان بەردی بناغەی چەندین پرۆژە دانراوە و لە بواری جێبەجێ کرن دان.
کامەران کەریم