جنین پلاسخارت: گەشبین نیم بە پەیوەندییەکانى هەرێمی کوردستان و بەغدا

(0) / جهان


May 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

نێردەى تایبەتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق گەشبین نییە بە پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و بەغدا و پێى وایە، دواى 16 ساڵ لە ڕێککەوتنى کاتى، کاتى ئەوەیە بەرەو پێشەوە بچن.

بەپیی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ناس کورد، جنین پلاسخارت نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەداوە، هۆکارى ئەوەى کە گەشبین نییە بە پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا ئەوەیە، دواى 16 ساڵ لە ڕێکەوتنى کاتى و چوونە ناو قەیرانەوە لە قەیرانێکى ترەوە، کاتى ئەوەیە کە گفتوگۆیەکى دامەزراوەیى هەبێت

ئاماژەى بەوەشداوە، پەیوەندى بەهێز لەنێوان هەردولا گرنگە بۆ سەقامگیرى عێراق، ئەگەر ئەو بارودۆخەکە بەردەوام بێت بەبێ گەیشتن بە چارەسەرى مەلەفەکان بەتایبەتى مەلەفى مادەى 140 ئەوا باش نابێت بۆ داهاتووى عێراق

سەبارەت بە ڕیکەوتنى شنگال پلاسخارت وتى، ڕێکەوتنەکە گرنگە بەڵام دواى 7 مانگ بەرەوپێشچوونێکى کەم ڕوویداوە بەتایبەتى لە مەلەفى ئەمنیدا ئەگەر ئەوەش نەکرێت ئەوا لە بابەتى ئیدارەشدا بەرەو پێشچوون نابێت

نێردەى تایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیلەوەشکردووەتەوە، ئەگەر ڕێکەوتن واژۆ کراوە پێویستە ڕۆژى دواى ئەوە دەستبکرێت بە جێبەجێکردنى، بەڵام 7 مانگ گرژیەکان زیاتر دەبن و گەندەڵکاران دێنە ناوەوە

سەبارەت بە سەردانى وەفدەکان بۆ بەغدا و هەرێمى کوردستان پێ وایە، سەردانى وەفدەکان باشە بەڵام چارەسەرەکان کاتین، ئالیەتى چارەسەرکردنى بودجە و ناوچە جێناکۆکەکان نییە، ناڵێم نییەتى خرپ هەیە، بەڵام ڕێکخراوەیى و چارەسەر بوونیان نییە