فەرماندەی فەیلەقی قودس: زایۆنییەکان دەبێ بەمزووانە فەڵەستین بەجێبێڵن

(0) / / ایران / زایەڵە شۆڕشی ئیسلامی فەیلەقی قودس سوپا ئیسماعیل قائانی


May 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وێڕای ئاماژە بەوەی کە زۆربەی 3 هەزار مووشەکێ کە لە شەڕی غەززەدا ئاڕاستەی ئیسرائیلییەکان کرا، بەرهەمی خودی فەڵەستینییەکان بوو، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ زایۆنییەکان بیر لە بەجێهێشتنی فەڵەستین بکەنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیوا ئیسماعیل قائانی ئەمڕۆ شەممە لە وتارێکیدا هۆکاری ئەوەی کە فەڵەستینییەکان ژێرخانە ئابوورییەکانی ئیسرائیلییەکانیان نەکردۆتە ئامانج بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دەبێ ئەوان بیر لە ئیدارەدانی هەموو فەڵەستین واتا ئەو ناوچانەش بە دەستی ئیسرائیلییەکانە بکەنەوە و وتیشی کە زایۆنییەکان دەبێ بەمزووانە فەڵەستین بەجێبێڵن.
پێشنیاری ئەوەشی کرد کە زایۆنییەکان پێش ئەوەی نرخی خانووبەرە فرۆشراوەکانیان لە ئەورووپا پێش هاتنیان بۆ داگیرکردنی فەڵەستین لەوەی ئێستا گرانتر نەبێ، بیانکڕنەوە و بگەڕێنەوە ئەو وڵاتانەی لێوە هاتوون.
ناوبراو ڕاشیگەیاند کە فەڵەستینییەکان لە ماوەی شەڕی داویی غەززە 2 ئەوەندەی شەڕی ڕابردوو مووشەکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و ئەمەی بۆ دەسەڵات و بەهێزبوونی زیاتری بەرەی بەرخۆدان گەڕاندەوە.