جەختی بەرهەم ساڵح لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا
/
عراق
/
بەرهەم ساڵح
زایەڵە
هەڵبژاردن
گەندەڵی
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا خواستێکی نیشتیمانی و جەماوەرییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، چوارەمین کۆنگرەی ساڵانەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەغدا لە بەڕێوەچوون دایە.
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە وتارەکەی لەم کۆنگرەیەدا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە دەبێ هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوە بچێت و ئەمەی بە خواستێکی نیشتیمانی و جەماوەری زانی.
زیاتر وتی: دۆخی ئێستای عێراق بەقۆناغێکی هەستیار و مەترسیدار تێدەپەڕێت، بۆیە داوا لەلایەنەکان دەکەن بەرژەوەندی باڵای وڵات بخەنە پێش هەمو بەرژەوەندییەکانی دیکە
بەرهەم ساڵح باسی لە گەندەڵی لە عێراق کرد و وتی: "دەبێ پارەی بە گەندەڵی دزراوی عێراق بگەڕێنرێتەوە، دەبێ هەڵوێستی رژدیمان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی هەبێت".
پەیوەست بەپرسی چاکسازی جەختی کردەوە لەوەی ئەنجامدانی چاکسازی هەمەلایەن بەرپرسیاریەتی هەموانە و لەم کاتەدا گەڕانەوە بۆ خەڵک چارەسەری بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگارییەکان.
تێبينيێك بنێرە: