پەیامی موقتەدا سەدر بۆ بەشار ئەسەد
موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر هەڵوێستی خۆی لەسەر کاندیدکردنەوەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند و پەیامی بۆ سەرۆکی سوریا ئەوەیە باوکی هەموو سورییەکانە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا بۆ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا ڕایگەیاند، ئەوان ڕازی بە هەر کەسیک لە گەلی سوریا وەک سەرۆک هەڵیدەبژێرن، بۆ ئەوەی دوور لە بەرژەوەندی حزبی و لایەنێکی دیاریکراو خزمەت بە هەموو سورییەکان بکات، ئەویش لە پێناو ئەوەی عەلەوییەکان و کورد و سورنە و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکە بە یەک دەسەت، بێ دەستوەردانی بیانی دەوڵەتەکەیان بنیان بنێینەوە.
سەرۆکی رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەکردووە، پەیامی بۆ بەشار ئەسەد ئەوەیە، کە کاری لە پێشینەی خزمەتکردنی گەل و پاراستنی کەرامەتی بێت، بێ ئەوەی هیچ جیاکارییەک بکات، چونکە ئەو باوکی هەموویانە و پێشتر پێکەوە دژی تیرۆر جەنگاون، ئەگەر چی بەشێوەیەک لە شێوەیەک پێشتر بەشێکیان ئۆپۆزسیۆن بوون.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا موقتەدا سەدر هاشتاگی سوریا و عروپە و جیهادی داناوە و ووتویەتی با بڕۆخیت تیرۆر و دکتاتۆریەت و داگیرکەر.
بەشار ئەسەد لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی سووریادا بە سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرایەوە.
رۆژی پێنجشه‌ممه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی سووریا به‌ڕێوه‌چوو و لە ئەنجامدا به‌شار ئه‌سه‌د بە به‌ده‌ستهێنانی 13 ملیۆن و 540 هەزار و 860 ده‌نگ، پۆستی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی وه‌رگرته‌وه و بۆ ماوەی حەوت ساڵی دیکە لە لوتکەی دەسەڵات مایەوە.
حه‌موده سه‌باغ، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سووریا له پرێس کۆنفرانسێکدا، سه‌رکه‌وتنی به‌شار ئه‌سه‌دی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری وڵات راگه‌یاند.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا: به به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگه‌کان که ده‌کاته 95.1%ی ده‌نگی ده‌نگدەران، به‌شار ئه‌سه‌د بۆ پۆستی سه‌رۆکی وڵات هه‌ڵبژێردرایه‌وه
تێبينيێك بنێرە: