حەکیم: هەڵبژاردنەکەی عێراق گرنگترینە لە 20 ساڵی رابردوودا

(0) / عراق


May 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە هەڵبژاردنەکەی عێراق گرنگترینە لە 20 ساڵی رابردوودا، وتی: کاتی گۆڕانی هاوکێشە سیاسییە باوەکانە لە رێگەی سندووقی دەنگدانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە چوارەمین کۆنگرەی ساڵانەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەغدا داوای بەشداریی فراوانی خەڵكی کرد لە هەڵبژاردنەکاندا.
حەکیم ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت کەشێکی گونجاو و سەلامەت بۆ هەڵبژاردنەکان دابین بکرێت، بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن لە بەرزترین ئاستی متمانە و بێگەردی دا بێت.
ناوبراو لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە جەختی لە سەر ئەوە کردەوە رۆڵی رێکخراوەکان گرنگە بۆ هاندان و داواکردن لە خەڵك بۆ بەشداریی فراوان لە هەڵبژاردن، لێکۆڵینەوە و وردبینی بۆ هەڵبژاردنەکان، چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی، لەوانەش گرنگتر دابینکردنی هەلی یەکسانە بۆ هەمووان.