سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: بە زۆر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان ترسناکە

(0) / عراق


May 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بە زۆر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان ترسناکە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چوارەمین کۆنگرەی ساڵانەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەغدا هەڵوەستەی کردە سەر دۆخی ئاوارەکان لە وڵات و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان.
حەلبوسی لەبارەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان جەختی کردە سەر ئەوەی کە نابێت بێ ئاشتەوایی ئاوارەکان بگەڕێنرێنەوە بۆ ناوچەکانیان.
ئاماژەی بەوشدا: بژاردەی گەڕانەوە خراوەتە بەردەم ئاوارەکان بەڵام هەندێک جاریش ئاوارەکان بێ بوونی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بە زۆر دەگەڕێنرێنەوە، ئەوە سەرناگرێت و ترسناکە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای کرد رێکخراوەکان رۆڵیان لە گەڕانەوەی ئاوارەکان هەبێت.