بۆچی تورکیا لە بازاڕی هەرێمی کوردستان لە پێش ئێرانە؟

(0) / اقتصادی


May 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی ژووری بازرگانی سنە، کەمال حسێنی، سەبارەت بە هەناردەکردنی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان بەراورد بە تورکیا ڕایگەیاند: ڕێژەی هەناردەی ئێمە بۆ هەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ تورکیا کەمە. هۆکاری ئەمەش بۆ پاڵپشتی نەکردنی ڕاستەقینە لە هەناردە کردن دەگەڕێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرپرسی ژووری بازرگانی سنە، کەمال حسێنی، سەبارەت بە هەناردەکردنی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان بەراورد بە تورکیا ڕایگەیاند: ڕێژەی هەناردەی ئێمە بۆ هەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ تورکیا کەمە. هۆکاری ئەمەش بۆ پاڵپشتی نەکردنی ڕاستەقینە لە هەناردە کردن دەگەڕێتەوە. جگە لەمەش دەبێت کێشەکانی پەیوەست بە گەڕانەوەی دراو و پەیمان سپێری دراویش لەبیر نەکەین. هەروەها هاندانە هەناردەییەکانی وەکوو زێدەبایی لە ئێران لەگەڵ تورکیا بەراورد ناکرێت. زێدەبایی لە ئێران زۆر کەم و سنووردار و هەروەها بە دواکەوتنی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ هەناردەکار.
ناوبراو وتیشی: تورکیا لەمەش زیاتر چووەتە پێش و بە پشت بەستن بە بەڕێوەبردن و ئەو کەشەی کە حکومەت بۆ چالاکوانانی ئابووری ڕەخسندوویەتی و هەروەها بە پشت بەستن بەو هزرە ئابوورییەی کە زاڵە، دەستی بەسەر بازاڕی هەرێم کە سەر بە ئێمە بوو، گرتووە و لە ئێمەی زەوت کردووە.
حسێنی بە ئاماژە کردن بە سێ فاکتەری کاریگەر لە ڕاکێشانی کڕیار، وتی: کوالێتی و نرخ و کات هەر سێیان کاریگەرییان لەسەر بازاڕ هەیە. ئێمە تاڕادەیەک لە نرخ و کاتی گەیشتنی کاڵا بە دەستی کڕیار لە دواوەوەین، سەبارەت بە کوالێتییش کوالێتی  بەستەبەندییەکانمان لە ئاستێکی نزمدایە. بەگشتی دەتوانین بڵێین  سوودێکی کەم لە بەرهەمەکانی خۆمان وەردەگرین.