سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانی بۆ زانكۆی كوردستان
لە سەردانی پارێزگاری سلێمانی و وه‌فدی هاوڕێی بۆ زانكۆی كوردستان لە سنە جەخت لە سەر هاوکاریی زانستی دوو لایەنە کرایەوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پێگه‌ی پارێزگای كوردستان بڵاوی کردەوە، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و وه‌فدی هاوڕێی سه‌ردانی زانكۆی كوردستانیان كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی جێگری پارێزگاری كوردستان، سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان و جێگرانی ئه‌و زانكۆیه، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی په‌ره‌پێدانی هاوكارییه زانستیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.
له ماوه‌ی سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانی بۆ توێژینگه‌ی كوردستان ناسی سه‌ربه زانكۆی كوردستان، د.مه‌سعود بینه‌نده وێڕای ناساندنی توێژینگه‌كه و ده‌ستكه‌وته‌كانی، هیوای خواست پردی په‌یوه‌ندی زانستی نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ توێژینگه‌ی كوردستان ناسی سه‌ربه زانكۆی كوردستان دروست ببێت.
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ئاسانكاری ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ناوه‌نده توێژینه‌وه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و خوازیاری دروست كردنی په‌یوه‌ندیه زانستیه‌كانی نێوان هه‌ردولا بوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی جێگری پارێزگای كوردستان، سه‌رۆكی زانكۆ و جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌و زانكۆیه له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی، د.ره‌حمه‌ت سادقی سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان باسی له زانكۆی ناوبراو كرد و ئاماژه‌ی به ڕەنکینگی ئه‌و زانكۆیه له نێوان زانكۆكانی جیهان به‌پێی سیسته‌مه جیاوازه‌كانی ره‌یتینگ كرد.
ئەو رایگه‌یاند زیاتر له 600 خوێندكاری بیانی له زانكۆی كوردستان سه‌رقاڵی خوێندنن و لێكچووگه‌لێكی زۆری كلتوری و رۆشنبیری له نێوان پارێزگای كوردستان و هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا هه‌یه و هاوزمانی هۆكارێكی گرنگ بووه له پێكه‌وه‌به‌ستنی خوێندكارانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ زانكۆی كوردستان دا و بارودۆخێكی باش بۆ به‌رده‌وامی دان به خوێندنیان بۆ ره‌خساوه.
سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان نه‌بوونی زانكۆی كوردستانی له لیستی زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و به‌غدای به كێشه‌یه‌كی جدی ناوبرد كه واده‌كات ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی خوێندكاری زیاتر له‌بار ببات. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا داوای كرد هه‌وڵ و قسه‌ی شێلگیرانه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان دا بدرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی دان به په‌ره‌پێدانی هاوكاریه دولایه‌نه‌كان.
لای خۆیه‌وه د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی گوتی: به ره‌چاوكردنی بوونی زیاتر له 11 زانكۆ و چه‌ندین ناوه‌ندی توێژینه‌وه و توێژینگه له سنوری سلێمانی دا، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ هاوكاری له بواری توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه به شێوه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ توێژینگه‌ی كوردستان ناسی دا و خوازیاری كاری جدی بوو بۆ دروست كردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه.
ناوبراو به ئاماژه‌دان به هه‌ڵبژاردنی شاری سلێمانی وه‌ك شاری داهێنكاری ئه‌ده‌بی له‌لایه‌ن یونسكۆوه، رایگه‌یاند: ده‌توانرێت سود له‌م بابه‌ته بۆ دروست كردنی په‌یوه‌ندیه زانستیه‌كان وه‌ربگیرێت.
پارێزگاری سلێمانی هه‌روه‌ها داوای كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی مۆسیقای كرد له توێژینگه‌ی كوردستان ناسی و گوتی كه ناوه‌نده كلتوری و هونه‌ریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی هاوكارین له‌م بواره‌دا.
د. هەواڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆی كوردستان شانازیه بۆ هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م خوێندنی گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆی كوردستان قسه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌كه‌ین و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و په‌ره‌پێدانی هاوكاریه‌كان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ.
تێبينيێك بنێرە: