سیروان بابان بۆ زایەڵە: حكومەتی هەرێم لە بەرانبەر پێشێلکارییەکانی تورکیا بێ دەسەڵاتە

(0) / گفتگو


May 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە ئیستادا حكومەتی توركیا هەڵمەتێكی بڕینەوەی دارەكانی سنوری زاخۆی دەست پێكردووە و كار دەكات بۆ تێکدانی سروشت و ژینگەی ئەو سنورە، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات حكومەتی هەرێم لەمەڕ ئەم كارە  بێدەسەڵاتە .
سیروان بابان ئەندامی سەربەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری  زایەڵە ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پێشیل كاریەكانی توركیا بۆ سەر ژینگە و سروشتی سنوری زاخۆ بێ دەسەڵاتە و دەسەڵاتی نیە، ئەگەر حكومەتی هەرێم دەسەڵاتی هەبوایە ئەو هەمووە دەست درێژییەی لە كەس قبوڵ نەدەكرد، دەسەڵاتی هەبوایە ئەم میلەتەی بەو شێوەیە ڕیسوا نەدەكرد، ئەگەر دەسەڵاتی  هەبوایە حەتمەن مەوقیفێكی دەبوو هیچ دەسەڵاتێكی نیە .
وتیشی، وەك پەرلەمانتار كاتی خۆیشی بۆ مەوزوعی تۆپ باران كردنی سنورەكان لەلایەن توركیاوە نامەی فەرمیم بە توركی نوسی بۆ قونسوڵیەتی توركی و بۆ  قونسوڵیەت خانەكانی دیكەش نوسی. لەگەل هاوڕێكانمان داوای دانیشتنێكی تایبەتمان كرد ئەمە وەك پەرلەمانتار، سەبارەت بە هەڵوێستی خەڵكیش لەبەرئەوەی حكومەت خەڵكیان برسی كردووە هەموو ئەو خەڵكە مەژغوڵی تێركردنی سكی مناڵەكەیەتی  خەمی ژیان و مناڵەكانیەتی  ناپەرژێتە سەر ئەم بابەت .
ڕونیشكردەوە، لەلایەكی دیكەوە خەڵكیان مەژغوڵی جنێودان كردووە جنێودان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان سەرقاڵی ئەم شتانەیان كردوون، بابەتە نەتەوەیی و گەورەكان بەرژەوەندییە گەورەكانمان بیر چۆتەوە،  هەرئێستا جەنابت بەهەر كەسێك بڵێ با باسی سنورەكان بكەین ئەڵێت تۆ جاری موچەكەم بۆ وەربگرە، بڵێ با باسی كەرامەت بكەین ئەڵێ با جارێ مەعاش  وەربگرین، بەداخەوە  وایان لێكردین هەموو فۆكسی دونیا بچێتە سەر موچە و نان پەیدا كردن، ئەمە سیاسەتێكە لە دەرەوەی دەستی دەسەڵاتداران دایە هەربۆیە دەڵێین دەسەڵاتیان نیە .
ئەو پەرلەمانتارە هێمای بەوەش كرد،  ئەمە  كۆتا پێشێلكاری نابێت لەبەر ئەوەی حكومەتی هەرێم دەسەڵاتی  نیە، لەبەرئەوەی ئەم وڵاتە  بێ ساحێبە، هەركەسێك  لەسەر شەقام  لە مناڵێك بدە ئەگەر باوكەكەی لەسەری نەهاتە جواب دەچیت لە منداڵەكەی تری دەدەیت هەرنەهاتە جواب شتی دیكە دەكەیت، من خەڵك زۆر نائومێد  ناكەم بەهۆی ئەوەی حكومەت خەریكی بازرگانیە وهەم حیزبەكان خەریكی بازرگانی  و خۆخۆرین لەناو یەكتردا هەمیش خەڵك لەناو  خۆیدا تاقەتی ئەو شتانەی نیە لەسەدا چەند كەس ئەم زانیاریانە ئەزانێت و  قسە دەكات، لەسەدا دوو قسە دەكات ئەویتر خەریكی سكی و فەقیرییە، بەداخەوە  ئایندەی ئەم وڵاتە  خراپە  بەداخەوە  خەڵك وائەزانێ كۆرۆنا دونیا كۆتاییە، كۆرۆنا دونیایی دەست پێكردەوە، دونیا بوو بە جۆرێكی تر لای ئێمە هەموو شتەكانمان بە پێچەوانەوەیە، من نامەوێ نائومێدی بڵاو بكەمەوە  بەڵام  ئەو قسەیەی جەنابت تەواوە ئایندەی ئەم وڵاتە خراپە زۆریش خراپە .
سازدانی – كامەران  كەریم