ئاسایشی شارەزوور سزادانی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند
بە تۆمەتی بەکاهێنانی مادە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان ئاسایشی شارەزوور سزادانی تۆمەتبارێکیان ڕاگەیاند .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگەیەنراوێکی ئاسایشی شارەزوور کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە؛ به شه‌ونخونی هێزه‌كانمان و هاوكاری خه‌ڵكانی دڵسۆزی ناوچه‌كه‌مان و له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور، بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كانه‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی پێشوودا به فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر، هێزه‌كانمان تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی (ڕ . أ . ح)ده‌ستگیركرد ، دواتر دۆسیه‌ی بۆ كرایه‌وه و ڕه‌وانه‌ی دادگا كرا .
ڕونیشکراوەتەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دادگای كه‌تنى هه‌ڵه‌بجه له به‌رواری (30/5/2021) بڕیاریدا به سزادانی بۆ ماوه‌ی (1)یه‌ك ساڵ (3) سێ مانگ به پێی مادده‌ی (30) له یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ر و کاتێکەرە عەقڵیەکان .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: