لە ناحیەی خورماڵ ٥ دوکان داخران
لە ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، بە هۆی پەباندنەبوون بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە، پێنج مارکێت غەرامە کران و دوو دووکانیش داخران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە سەردانی ناحیەی خورماڵی کردەوە و پاش گەڕان و پشکنین پێنج مارکێت بەهۆی ئەوەی خواردن خواردنەوەیان لەبەر پلەی گەرمی بەرز و لەدەرەوەی دوکان دانابوو، کە پێشتریش ئاگادارکرابوونەوە لەو سەرپێچیە، غەرامەکران و دەستگیرا بەسەر کاڵا نەشیاو و خراپبووەکانیاندا.
هاوکات دوو دوکان کە بریتی بون لە مینی مارکێتی مەنسور و دەلێن بە هۆی بوونی جگەری بیانی قەدەغەکراو و نەشیاو داخران.
هەروەها بڕی ٤ تەن خواردن و خواردنەوەی بەسەر چوو نەشیاو و خراپبووش دەستی بەسەردا گیراو لەناوبرا.
هاوکات سەردانی ناوبازاڕی ناحیەی بیارەش کرا و بڕێک خۆراکی نەشیاو و قەدەغەکراو دەستی بەسەردا گیرا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: