پێنج مووشەکی گراد لە پردێ دەستیان بەسەردا گیرا

(0) / عراق


May 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

شانەی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند پێنج مووشەکی گراد لە پردێ دەستیان بەسەردا گیرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئایاری 2021، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی پێنج مووشەک لە دەشتی ساڵەیی نزیک لە کەرکووک رایگەیاند، مووشەکەکان ئامادەکرابوون بۆ تەقاندن، لە نزیک گوندی حەساری سەر بە شارۆچکەی پردێ لە پارێزگای کەرکووک.
ئاماژەی بەوەشدا، بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری کە گەیشتوونەتە دەزگای هەواڵگری و دژە تیرۆر لە شارۆچکەی دووبز لە دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدڕاڵییەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و بنکەی پۆلیسی پردێ لە پۆلیسی کەرکوک، 5 مووشەکی جۆری گراد و بنکەی تەقاندن دەستیان بەسەردا گیرا.