دیمەشق: هاوپەیمانیی نێوان ئێران و سووریا جیۆپۆلەتیکی ناوچەی گۆڕی

(0) / سوریه


May 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە پێوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامی ئێران، ستراتیژیک و تەنانەت لە سەرووی ئەوەشە و هاوپەیمانێتیی نێوانیان جیۆپۆلەتیکی ناوچەکەی گۆڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەشار جەعفەری جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا لە دیمانەیێکی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی تەنسیم، شەڕی سووریای بە شەڕێکی تیرۆریستی دژی گەلی ئەو وڵاتە ناوبرد و ئاماژەی بەوە دا کە تیرۆریستەکان لە هەموو وڵاتان لە سووریا کۆبوونەوە و بە پشتگیریی دارایی و سەربازیی ئەم وڵاتەیان تووش ی شەڕ کرد و ئەمەش بە هەڵکەوت نەبوو.
ڕاشیگەیاند کە زۆر وڵات لەوانە ئێران لەم شەڕەدا لەگەڵ گەلی سووریادا بوون و قۆناغی ئێستا قۆناغی زێرێنی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتە.