ده‌ستبه‌كاربوونی چوار ژورى هه‌ماهه‌نگى له نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق
(0)
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند چوار ژورى هه‌ماهه‌نگى له نیوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ ئاڵوگۆرى زانیارى له ناوچه جێناكۆكه‌كان دروستكراوه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عه‌مید عوسمان محمد، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند: چوار ژورى هه‌ماهه‌نگى له نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق دروستكراوه‌و كارى ئه‌م ژورانه له‌سه‌ره‌تادا ئاڵوگڕى زانیایه له نێوان هه‌ردولادا.
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، پێشتر هه‌ماهه‌نگى له‌هه‌ولێرو به‌غدا هه‌بوه به‌ڵام ئه‌م ژورانه له‌نزیكه‌وه چاودێرى دۆخه‌كه‌ده‌كه‌ن شوێنه‌كانیشیان له كه‌ركوك مه‌خمور شه‌نگال و خانه‌قینه.
سه‌باره‌ت به دروستكردنى لێواى هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه وتى، ئه‌و بابه‌ته كاتى پێویسته‌و تا ئێستا ته‌نها گفتوگۆى له‌باره‌وه كراوه.
به‌هۆى جموجوڵه‌كانى داعش له ناوچه جێناكۆكه‌كان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق بڕیاریانداوه ژورى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش و عه‌مه‌لیاتى هاوبه‌ش له‌وناوچانه ئه‌نجام بده‌ن.
تێبينيێك بنێرە: