چارەسـەری کێشەی جوتیارانـی سەیدسادق دەکرێت

(0) / کردستان


May 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

کار بۆ چارەسەری گرفتی جوتیارانی قەزای سەیدسادق دەکرێت .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، ئــەمــــڕۆ دووشــەمــمـــە ڕێکــــەوتـــی  ٣١-٥-٢٠٢١ ی زایینـــی، بــە ئامادەبــوونـــی  دیــاری رەفیــق  قائمقامــی سەید سادق،  لــەگــەڵ بەرێوەبـــەری گشتــی کــارەبــایی سلێمــانـــی و بەڕێوەبـەری ڕێگاوبان و ئاوەدانکـردنەوەی نیشتەجێکردنــی سلێمانی و نوێنـــەری ئەنجومــــەنی پارێزگــــای سلێمانـــــی، هــاوکـــات، بە ئامــادەبــوونـی  بەرێـــوەبـەری کشتوکـاڵـی سیدصـــادق و لێپرسراوی بەشـی پۆلیســی سید ســادق جــوتیــارانــی سنورەکـــە سەردانی ئەو باخ و زەویــە کشتوکــاڵیانەیان کرد کـــە تاوەری کارەبایـی بە ناویاندا تێپەڕ بوون  .
وتیشی، مەبــەست لــە سەردانکــردنیان، لە سەرداواکاری قائمقامێتی قەزای سەید سادق و  ئــەو  جــوتیارانەی کـە خاوەنــی زەوی کشتوکــاڵی و  باخـن  لـە ئێستادا تاوەرەکــانی کارەبایی هێڵی 33 K.V کــەوتوەتە ناو باخــەکانیانــەوە لـــە سنوری قــەزای سەید ســـادق، بۆ ئــەوەی لــە کاتی جێبەجێ کردنــی پڕۆژەکــەدا کەمترین زیــان بەر بــاخ و زەوی کشتوکاڵی بکەوێت و بە زووی کێشەکانیان بۆ چارەسەربکرێت .
کامەران کەریم