بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتر لە 70 دۆلار

(0) / اقتصادی


Jun 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

جارێکی دیکە نرخی نەوت بۆ زیاتر لە 70 دۆلار بەرزبووەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 70 دۆلار و 25 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 67 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی سەرچاوەیەک لەرێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری پتڕۆڵ “ئۆپیک”، لەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجام بدرێت لەسەر کەمکردنەوەی ئەو سنورانەی لەسەر بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت لەماوەی رابردوودا دانرا، بڕیاردەدرێت.