عێراقچی: دڵنیا نیم لەوەی لەم گەڕەدا دانوستاندنەکانی ڤیەننا کۆتایی بێت

(0) / اخبار


Jun 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

دانوستانکاری باڵای ئێران لە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام ڕایگەیاند دڵنیا نییە لەوەی ئەم گەڕەش دانوستانەکان بگاتە ئەنجام.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: پێموایە که تاکوو ئێستا ڕێگەیەکی باشمان بڕیوە. بەڵام ئەوەی کە ئێمە بتوانین لەم گەڕی دانوستاندنەکاندا بگەینە ئەنجامێک، من بۆ خۆم دڵنیا نیم. بەڵام ڕەنگە پێویست بێت جارێکی دیکە بۆ ڕاوێژکردنی زۆرتر، شاندەکانی دانوستانکار بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.
وتیشی: هێشتا لەسەر ئەم بابەتە بڕیاری کۆتایی نەدراوە؛ کەواتە لە ماوەی دوو سێ ڕوژی داهاتوودا درێژە بە هەوڵەکانمان دەدەین و دواتر دەزانین چ هەڵوێستێکمان هەبێت. بەڵام من بۆ خۆم دڵنیا نیم لەوەی که لەم گەڕەدا، دانووستاندنەکان کۆتاییان بێت.