بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی پەرەپێدان، ئیدارەی گەرمیان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
سلێمانی
گەرمیان
ئەمڕۆ (٣ی حوزەیران) بۆ تاوتوێکردنی بەشە بودجەی ئیدارەی گەرمیان لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، کۆبوەنەوەی ھاوبەشی ئیدارەی گەرمیان و لیژنەیەکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە کۆبونەوەکەدا، لیژنەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، ئامادەکاریەکانیان دەستپێکردووە بۆ تەرخانکردنی بەشە بودجەی سنوری پاریزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریەکان، ئەمڕۆش سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کردوە بۆ ھەماھەنگی نێوان ھەردولا بۆ ئەو مەبەستە.
لای خۆیەوە جەلال سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێداوستی و پرۆژە خزمەتگوزاریەکانی گەرمیانی خستەڕوو، ئامادەیی ئیدارەی گەرمیان و فەرمانگەکانی سنورەکەی خستەڕوو بۆ ھەماھەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگا.
ھەر لە کۆبونەوەکەدا، بەرپرسانی یەکەی ئیداری و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان باسیان لە پرۆژەکان کرد و ئەوەیان خستەڕوو، لەم کاتەدا کە بەھۆی قەیرانی داراییەوە پرۆژەکان راوەستاون دابینکردنی بودجەی پەرەپیدان خزمەتی باش بە سنورەکە دەکات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: