جەختی ئەمریکا لە سەر پێویستیی نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی  ناوەکی لەگەڵ ئێران

(0) / / جهان / زایەڵە ناوەکی ئەمریکا بەرجام ئێران


Jun 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردە سەر پێویستیی نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوەکی (بەرجام) لەگەڵ ئێران.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە هەواڵنێری تەسنیم، ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە دانیشتنی گوێگرتنی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا جەختی لە پێویستیی نوێکردنەوەی بەرجام بەمەبەستی کۆنترۆڵ کردنی بەرنامەی ناوەکی ئێران کردەوە.
بلینکێن لە وەڵامی لێدوانی یەکێک لە نوێنەران سەبارەت بە پێویستیی ئاوڕدانەوە لە بەرنامەی موشەکی و چالاکییە ناوچەییەکانی ئێران هاوکات لەگەڵ دانوستاندنەکانی نوێکردنەوەی بەرجام، ئاشکرای کرد: " خێراترین کارێک کە ئێمە دەبێت ئەنجامی بدەین ئەوەیە کە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران کۆنترۆڵ بکەین چونکە ئەگەر ئێران ببێتە هێزێکی ناوەکی،  مەترسییەکانی چالاکی و بەرنامەکانی چەند قات دەبێت."
ناوبراو وتیشی:" بەرنامەی ناوەکی ئێران بەر لە دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام لەژێر کۆنترۆڵ دا بوو، بەڵام ئێستا لەژێر کۆنترۆڵ دا نیە."