ڕوداوێکی هاتوچۆ لە گەرمیان گیان لەدەستدانی لێدەکەێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی هاتوچۆ


Jun 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕوداوێکی هاتوچۆ لە گەرمیان گیان لەدەستدانی لێدەکەێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگای کەلار سلێمانی نزیک گوندی (ئاوەخێری) بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێلەوە کەسێک گیانی لەدەست داو دوکەسیتریش برینداربون کەیەکێکیان منداڵە .
ڕوداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مسبۆشی، لانسەر و باجیرۆ، ڕویداوە کە ئۆتۆمبێلی لانسەر بەئاراستەی کەلار هاتوەو باجیرۆ بەپێجەوانەوە، لەئێستادا بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە  لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردوە.
کامەران کەریم