وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ په‌كه‌كه: ڕێگه ناده‌ین هیچ هێز و لایه‌نێك سنوره‌كانمان بخاته مه‌ترسیه‌وه
/
کردستان
/
زایەڵە
پێشمەرگە
پەکەکە
تیرۆریست
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه لە ڕاگەیێندراوێکی ئاگادارکردنەوەدا بۆ پەکەکە جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە؛ "ئه‌ركمان ڕاوەدونانی تیرۆریستانه نه‌ك شه‌ڕێكی نه‌خوازراوی ده‌ستدرێژیكارانه."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی پێشمەرگە له ڕێگه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوى سێیه‌میه‌وه جارێکی تر پەکەکە بە بکوژی پێشمەرگەکەی ئەمڕۆ دەزانێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پەکەکە دەبێت لەوە تێبگەن بەم کردەوانەیان هیچ ئامانجێک بەدی نایه‌ت و ته‌نها گه‌له‌كه‌مان باجی گەورە ده‌دات."
ئەمڕۆ سێشەممە پێشمەرگەیەک لە سنووری ناحیەی دەرکار لە قەزای زاخۆ شەهیدبوو، میدیای پارتی بڵاویكرده‌وه، پەکەکە پێشمەرگەکەی شەهیدکردووە، بەڵام بەرپرسی هێزەکانی پاراستنی سنووری عێراق ڕایگەیاند، سەرچاوەی تەقەکردن لەو پێشمەرگەیە دیارنییە.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سێیه‌م ڕاگه‌یه‌نراوى خۆى له‌سه‌ر گرژیه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه‌و په‌كه‌كه بڵاوكردهوهو جارێكى دیكه ئه‌و وەزارەته پەکەکە بە بکوژی پێشمەرگەکەی ئەمڕۆ دەزانێت و نوسیویهتى:"دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه، پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێم له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمانه و ڕێگه ناده‌ین هیچ هێزو لایه‌نێك سنوره‌كانمان بخاته مه‌ترسیه‌وه".
ئه‌وه‌شى باسكردوه، "ئه‌ركی پێشمه‌رگه پاراستنی ئاشتی و ئازادی و ڕاوەدونانی تیرۆریستانی داعشە، نه‌ك شه‌ڕێكی نه‌خوازراوی ده‌ستدرێژیكارانه
تێبينيێك بنێرە: