فەیاز سەبارەت بە پێکهێنانی هەرێمی ئەنبار هۆشداریی دا
(0) /
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی سەبارت بە پێکهێنانی هەرێمەکان لە عێراق و لەم نێوەدا هەرێمی ئەنبار بە توندی هۆشداریی دا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندس لە پارێزگای ئەنبار، سەبارەت بە هەندێ پڕۆژە لەبارەی دابەش کردنی عێراق هۆشداریی دا.
ناوبراو لە سەر پڕۆژەی دابەش کردنی عێراق و ئەو پڕۆژانەی کە لە دەرەوەی وڵات بۆ بە هەرێمی کردنی پارێزگای ئەنبار لە ئارا دایە، وتی: هەندێ لایان وایە قۆناغی پیلان و هێنانەئارای بە هەرێم کردنی پارێزگای ئەنبار کۆتایی هاتووە، بەڵام نابێ لەو وانانەی لە مێژوو گرتوومانە غافڵ بین و دەبێ سەرنجی تایبەت بەم پرسانە بدرێت.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: