10 بۆ 15 هەزار سەربازی تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دان

(0) / / ترکیه / زایەڵە تورکیا فایەق یەزیدی یەکێتی


Jun 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، 15 هەزار سەربازی تورک لە خاکی عێراقدا بوونیان هەیە و سەرۆکی تورکیا بەردەوامە لە پێشێلکردنی خاکی کوردستان و عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فایەق یەزیدی، ئەندامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرایکرد، لەئێستادا 10 بۆ 15 هەزار سەربازی تورکی لە خاکی کوردستان و عێراقدا بوونیان هەیە و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بەردەوام دەبێت و چاوی لەسەر موسڵە.
وتیشی، "نیازەکانی تورکیا ئاشکران و شاراوە نین، ئەردۆغان بەچاوێکی منەتبارانەوە تەماشای دانیشتوانی ناوچەکە دەکات و بەردەوام دەبێت لە پێشێلکردنی خاکی عێراق و هەرێم."
پێشتریش چەندین بەرپرس و چاودێری سیاسی عێراق ئاماژەیان بەوەکرد، حکومەتەکەی مستەفا کازمی ناتوانێت رێگری لە پێشێلکارییەکانی تورکیا بکات.