توركیا له ناوچه‌یه‌کی دهۆك قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی راگه‌یاند
/
/
زایەڵە
كانی ماسێ
توركیا
دهۆك
سوپای توركیا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی هاوڵاتیان له گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی كانی ماسێ-ی سنووری پارێزگای دهۆك راگه‌یاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە میلەت، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه سوپای توركیا به فه‌رمی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له گونده‌كانی كانی ماسێ راگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "به‌وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی گوندی هرۆرێ-یان كردووه، سه‌ربازه توركه‌كان قه‌ده‌غی هاتووچۆیان راگه‌یاندووه".
وتیشی: "سوپای توركیا دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه له كاتژمێر 6ی ئێواره‌وه هه‌تا رۆژی دواتر له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كانیان".
له ئێستادا توركیا ده‌سه‌ڵاتی له ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی سنووری پارێزگای دهۆكدا هه‌یه و چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازیشی دامه‌زراندووه.
تێبينيێك بنێرە: