نرخی نەوت دابەزی

(0) / نەوت زایەڵە نرخ ئابووری


Jan 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ یەكشەممە، نزمبونەوەی بەخۆوە بینیوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا یەک دۆلار نزمبۆتەوە، کە لە ئەمڕۆدا بە ٥٤ دۆلار و ٦٢ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٥١ دۆلار و ٩٦ سەنت دەفرۆشرێت.

بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکەی و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێک گەیشتووەتەوە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ساڵی رابردوو و بەوەش، بەرزترین نرخە بە بەروارد بە حەوت مانگی رابردوو.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، ٢٠ی نيسانی ساڵی رابردوو، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

هاوکات، لە مانگی ئازاری ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا