بەوێنە؛ قائیمقامیەتی سلێمانی رێگری لە کڕین و فرۆشتن بە باڵندە و ئاژەڵی کێوییەوە دەکات
/
کردستان
/
زایەڵە
سلێمانی
باڵندە
ئاوات محەمەد
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە درێژەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی، لیژنە هاوبەشەکان دەستیان بەسەر ژمارەیەک باڵندە و ئاژەڵی کێویدا گرتوە و بەئامادەبونی قائیمقامی سلێمانی گەڕێندرانەوە بۆ ناو سروشت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەینی(2021.6.11) لە هەڵەتێکدا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت دەستیان بەسەر ژمارەیەک باڵندە و ئاژەڵی کێویدا گرتوە کەلەلایەن راوچی و کاسبکارانەوە لە ژێرپردەکەی ناوبازاڕی سلێمانی بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت.
دواتر بە ئامادەبونی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ئاژەڵ و باڵندە و کێوییەکان گەڕێندرانەوە بۆ ناوسروشت، هەڵمەتەکە بۆ پارێزگاری کردنە لەسروشت و پاراستنی ئەو باڵندە و ئاژەڵانە و بەردەوامیش دەبێت تا دیاردەکە بنەبڕدەکرێت.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: